ئەمڕۆ دوایەمین وادەی لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاوه و هیچ بڕیارێکیش نییە ئەو وادەیە درێژ بکرێتەوە.
وه‌كوو ڕاگه‌یاندرا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/9/2022، دوایەمین وادەیە بۆ لێخۆشبوو‌ن 15%ی قه‌رزی ئاو، تا ئێوارەش مامەڵەی هاووڵاتیان وەردەگیرێت و ماوەی هەفتەیەکیش ده‌بێت هاووڵاتییان به‌چڕی ڕوویان له بەرێوەبەرایەتییەکانی ئاو كردووه، تا ئه‌و هه‌له‌یان له ده‌ست نه‌درێ و پاره‌ی قه‌رزی ئاو بده‌نه‌وه.
له ماوه‌ی دوو ساڵدا ئەوە چوارەمین جارە لێخۆشبوو‌ن بۆ قەرزی ئاو لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ هاووڵاتیان دەکرێت، بەڵام دیار نییە ئەو وادەیە درێژدەکرێتەوە یان نا، بەپێی راگەیانراوێکی وەزارەتی شارەوانیش، ئەمە دوایەمین وادەیە و هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی ماوه‌ی لێخۆشبوونه‌كه دیار نییە.