ئەمرۆ دووشەم ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لهگهڵ جین یۆنیدا بەرێوەبەری ئۆفیسی جایکا لە عێراق و شاندی یاوەری كۆبووهوه و ههردوولا باسیان له پرۆژەی ڕیسایکلینی ئاوی هەولێر كه بڕیاره ئهمساڵ بكهوێته بواری جێبهجێكردنهوه.
پارێزگار له كۆبوونهوهكهدا جەختی لەوه كردهوه کەوا ئەمساڵ پرۆژەی ریسایکلینکردنی ئاوی هەولێر بە گوژمەی 288 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێ. دووپاتیشی كردهوه کە بۆ پڕۆژەکانی داهاتووی جایکا، زۆر پرۆژەی ستراتیژی هەیە کە دەکرێ لە هەولێر وەك پرۆژەی موستەقبەلی مامەلەیان لەگەڵدا بکرێ، بۆ ئەمەش هەماهەنگی جایکا و بەشی قەیرانەکانی پارێزگای بە پەسندزانی تاوەکو بیرۆکەیان لەگەل ئاڵوگۆر بکرێ، بە تایبەتی پرسی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و پرسی وشکەساڵی و پەرەپێدانی ئەجیندای کارکردن لەسەر تەوەری گەشتوگوزاری.
لای خۆیەوە بەرێوەبەری ئۆفیسی جایکا لە عێراق بیروبۆچووەنەکانی پارێزگاری بە سوودمەند و گرینگ وەسفکرد و بەڵێنی دا کە هەولێر بکرێتە ئەولەوییەتی کارەکان و زۆر بە جدی کاری لەسەر بکهن.
جین یۆنیدا ههروهها پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنفرانسی رێگیریکردن لە لافاوی هەولێری لە پارێزگار کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ژاپۆن شارەزایی زۆری لە پرۆژەی ئاودێری هەیە و پرۆژەکانیشی لەمبارەوە لە کۆتایی دایە و ئێستاش هاتوون تاوەکو راوسەرنجی پارێزگار ببیستن دەربارەی هێنانی چەند کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بۆ هەولێر، بەڵام ئێستا سەرقاڵی دارشتنی پلانی گونجاوین، بۆیە بەلامانەوە گرینگە سەرنجی پارێزگاری هەولێر بزانین بە تایبەتی بۆ ئەو پرۆژە ئاودێرییەی ئەنجامدراوە، چونکە لە مانگی دەی ئەمسال ژمارەیەك شارەزا دێنە هەولێر و دیراسەتی خۆیان دەخەنەڕوو.
پارێزگاری هەولێریش هەموو ئامادەباشییەکی بۆ جایکا خستەڕوو، چونکە پرۆژەکانی جایکا لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووش مایەی خۆشحاڵین. جهختیشی كردهوه كه بە جێبەجێکردنی نەخشەکانی ماستەر پلانی هەولێر، پایتەخت دەچێتە قۆناغێکی پێشکەتووترهوه.