به مه‌به‌ستی پاڵپشتی و یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی بیرۆكه‌یه‌كیان له بواری كشتوكاڵیدا هه‌یه، هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بانكی قورتاسى عێراقى، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد.
به گوێره‌ی یاداشته‌كه ئه‌وانه‌ی ده‌رچووی به‌شه كشتوكاڵیبه‌كان و ڤێته‌رنه‌رین یا ئه‌و جوتیارانه‌ی بیرۆكه‌یه‌كیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت پرۆژە‌یه‌ك دابمه‌زرێنن، له لایه‌ن بانكی قورتاس و له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و سەرمایە بۆ پرۆژە‌كانیان دەستەبەر دەکرێت.
تا ١٠٠ ملیۆن دینار بۆ هەر پڕۆژەیهك
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دوای واژۆكردنی یاداشته‌كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ده‌رچووانی كشتوكاڵی و ڤێته‌رنه‌ری و جوتیاران له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت پڕۆژەیهك جێبەجێ بکەن ئیتر پڕۆژەکە بچووك بێت یا مامناوه‌ند، له ڕێگه‌ی بانكی قورتاس و دوای به‌دواداچوونی لیژنه‌كانی وه‌زاره‌ت هاوکاریی دارایی دەکرێت و پڕۆژەکەى بۆ داده‌مه‌زرێنرێت و بڕی ١٥ ملیۆن تا ١٠٠ ملیۆن دیناریش دیاری كراوه بۆ پاڵپشتیكردنی هەر پڕۆژەیەک.
وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو باسى لەوەش کرد کە ئه‌م یاداشته دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر هاتووە له نێوان هەردوولا بۆ ئەوەى جوتیاران و ده‌رچووانی به‌شه كشتوكاڵییه‌كان و ڤێته‌رنه‌ری بتوانن سوود له‌و هەلە وه‌ربگرن و پڕۆژە‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی میكانیزمی پێدانی قه‌رزه‌كەى بە جیاواز هەژمار کرد لەو قەرزانەى کە لە ڕابردوو دەدرا بە خەڵک و جوتیاران و شێوازەکەشى بۆ ئەو بیرۆکانە گەڕاندنەوە کە بانكی قورتاس بۆ وه‌زاره‌تی ده‌خه‌نه‌ڕوو و پشتگیری ده‌كه‌ن و وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاویش له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بیرۆكه‌كه ده‌كه‌ن و به پێی ڕێنمایی و یاساكانی وه‌زاره‌ت ئاراسته‌ی بانكی ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تی خۆیانه‌وه ده‌ست به دروستكردنی پڕۆژە‌كه ده‌كه‌ن.
دوای شه‌ش مانگ دەست بە قه‌رزدانەوە دەکرێت
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی و ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان گوتی: له دوای شه‌ش مانگ له دروستكردنی پرۆژە‌كە، ده‌ست به دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه ده‌كرێت، ئه‌م قه‌رزه‌ش هیچ سوودێكی ناچێته سه‌ر.
وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، هه‌ر لەمڕۆوە، بڕیاری ئەوەى دا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵی پارێزگاكان و ناو دیوان وه‌زاره‌ت له خزمه‌ت هه‌ر كه‌سێك بن كه بیرۆكه‌یه‌كی هه‌یه و ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یاسایی وه‌زاره‌تی بکات و ئەوانیش دواى به‌دواداچوون ئاراسته‌ی بانكی ناوبراوی بکەن و تا ڕێكاره پێویسته‌كان بگیردرێتە به‌ر بۆ سوودمه‌ندبوونی خاوه‌ن بیرۆكه‌كان. دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ دەبێت، بۆ ئەوەى کە خاوەن بیرۆکەکان قورسایی گەورەیان نەکەوێتە سەرشان و بتوانن زیاتر سەرەنجیان لەسەر سەرخستنى پڕۆژەکە بێت نەوەک قەرزادنەوەکە.
شایەنى باسە، بانكى قورتاس هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، بۆیه‌شە ڕێكاره یاساییه‌كان هەر لە بانکەکە لێی به‌رپرسن و بانكه‌کەش پاره‌ی كاش به كه‌س نادات به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و بیرۆكانه‌ی کە پشتگیری ده‌كه‌ن و به ڕێكاره یاساییه‌كانی وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاودا تێپه‌ڕ ده‌بن، له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیانه‌وه ده‌ست به دامه‌زراندنی پڕۆژەکه ده‌كه‌ن تا ته‌واو و دەکەوێتە سەر پێ.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
١٩ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢