کەسێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەسگیر کرا

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی 09ـی 2022 کەسێکی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لە شەقامی 150 مەتری تۆمەتبارێکیان بەناوی (خ. ع. م.) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (پیک اب دێر) و ماددەی هۆشبەر و چەقۆیەک داگیرا.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباری ناوبراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگە کرا.