وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ بانکی قرتاس یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکردووە، بۆ پێدانی قەرز بە جووتیاران و دەرچووانی کۆلێژی کشتوکاڵ و ڤێتنەری، کە پڕۆژەی بچووک و مامناوەندیان ھەیە، بڕی قەرزەکەش لەنێوان 15 ملیۆن دینار بۆ 100 ملیۆن دینار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی دانەوەی قەرزەکە تاوەکو پێنج ساڵە و دوای شەش مانگ لە دەستبەکاربوونی پڕۆژەکە دەست بەدانەوەی دەکرێت و هیچ سودێکی ناچێتەسەر.
بێگەرد تاڵەبانی، گوتیشی “لەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتی کشتووکاڵ بیرۆکەکان وەردەرگرن، دوای ئەوەی هەڵسەنگاندنی تەواوەتی بۆ دەکرێت ئاراستەی بانکی قیرتاس دەکرێت، پاشان رێکارەکانی بۆ دەگیرێتەبەر تاوەکو خاوەنی بیرۆکەکە سودمەندبێت”.