چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی ئەیلوولی 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆدەبنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، سەرۆک مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ لە پیرمام گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێراق، پێکهێنانی حکومەت و پرسی سەرۆککۆمار دەکەن.

لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و سەرۆک بارزانیدا کە رۆژی 4ـی ئابی 2022 بەڕێوەچوو، لەپێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی ئەم بڕیارانە درا:

کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگاریانەی، کە رووبەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.