قوتابیانی گوندی كۆری دوو ساڵه له گه‌رمای خنكێنه‌ر و سه‌رمای به‌سته‌ڵه‌كی ناو كابینه‌ی بێ سایه و به‌ناو قوتابخانه‌كه‌یان وانه ده‌خوێنن، كه دواجار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی ڕۆنان و به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی له‌و گونده دانا و، ئه‌مڕۆ نزیك به ٤٠%ی قوتابخانه ١٨ پۆلییهكه ته‌واو بووه و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌ڵێ “وه‌رزی دووه‌می خوێندنی ئه‌مساڵی تێدا ده‌خوێندرێت”.
گوندی كۆری كه له سه‌ر شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر و نێوان ڕێگای سه‌ره‌كی شه‌قڵاوه و ڕێگای به‌حركه هه‌ڵكه‌وتووه، كاتێك به ده‌روازه دوو سایده فراوانهكهیی و به‌سه‌ر قیڕه ڕه‌شه‌كه‌یه‌وه ده‌چیته ژووره‌وه، له پانتاییه‌كی دهستهچهپت ١٤ كابینه‌ی بچووكی سێ به چوار، ده‌وره‌ی بهتاڵاییهكی چه‌ند مه‌ترییان داوه، كه له ناوه‌ڕاستیدا ئاڵای كوردستان ده‌شه‌كێته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه په‌رژینێكی سیم له ده‌ورووبه‌ری جیای كردوونه‌ته‌وه، له پۆلی یه‌كه‌وه تا نۆ و زیادتر له ٨٠٠ قوتابی وانه‌ی تێدا وه‌رده‌گرن، ژاوه‌ژاوی قوتابیان دوور بیسته و كاتێك ده‌چیته پۆله‌كانه‌وه هۆكاری هاوهرهكهیانت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه.
له هه‌ر پۆلێكی ١٢ بۆ ١٥ مه‌تریدا زیادتر له ٣٥ قوتابیی تێدا پهستێندراوه، كه گه‌رما تێیدا په‌نگی خواردووه‌ته‌وه و هاڵاو هێنده‌ی دی كه‌شه‌كه‌ی گه‌رم كردووه، له پۆله‌كاندا قوتابیان به‌ده‌ستێك باوه‌شێن و به‌ده‌سته‌كه‌ی دی پێنووس، مامۆستاكانیش هه‌ر پێڕاده‌گه‌ن ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانیان بسڕنه‌وه، كاتی پشووی نێوان وانه‌كانیشیان له به‌ر تینی گه‌رمای خۆر و نه‌بوونی بنمیچێك هه‌ناسه بڕه، په‌روه‌رده و فێربوون له‌و جه‌هه‌نده‌مه‌ی بۆ قوتابیان سازكراوه سانا نییه.
تارا موحسین عه‌بدوڵا یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی گوندی كۆری تێكه‌ڵاو بۆ ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر ئاماژه به حاڵیان ده‌دات، كاره‌بای مۆلیده كه‌مه و ئه‌و چه‌ند فێنككهرهوهیهی به‌رده‌سته كاری پێناكات و له هاوینان گه‌رما و له زستانیش سه‌رما دۆخه‌كه‌ی سه‌خت كردووه، ئه‌و ده‌ڵێ”له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مامۆستاكانمان ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی وانه‌وتنه‌وه‌یان هه‌یه، به‌ڵام خوێندن به‌و جۆره و لهوقوتابخانهیه گه‌لێك ئه‌سته‌مه”.
له سایه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه زۆری نه‌ماوه و پار كه به‌هۆی گۆڕین و بنیاتنانی چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئاوی بارانی شاری هه‌ولێر، لافاو چه‌ند گهڕێكێكی شاری هه‌ولێری گرته‌وه و له‌كاتی به‌هاناوه‌چوونی زیاندمهندبووانی لافاوه‌كه و له‌نێویاندا گوندی كۆری، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و پڕۆژه‌یه‌ی نیشته‌جێبوونه به‌ڵێنی بنیاتنانی قوتابخانه‌یه‌كی به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه دا، كه داوای دروستكردنی قوتابخانه‌ی له سه‌رۆكی حكوومه‌ت كرد.
چه‌ند ڕۆژێك دواتر و یه‌كشه‌ممه ٧ ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١، له ڕێوڕه‌سمێكدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی ١٨ پۆلی له گوندی كوری شاری هه‌ولێر دانا و له گوتارێكیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌مڕۆ لێره‌ین تا به‌ڵێنی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین.
جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت درێژه‌ی نه‌كێشا و ئه‌مڕۆ له‌به‌ر ده‌م كابینه‌كانی خوێندنی گوندی كۆری، باڵه‌خانه‌یه‌كی دوو نهۆمی كشاوه، كرێكاران به ڕشتی كار له بنیاتنانی قوتابخانه‌یه‌كی ١٨ پۆلی سه‌رده‌میانه له‌گه‌ڵ هۆڵێكی گه‌وره و ساحه‌ی خڕبوونه‌وه و تۆپانێ و سهلل ه ده‌كه‌ن، كه ئێستا و تا چه‌ند ڕۆژی دادێ، كۆی هه‌یكه‌لی باڵه‌خانه‌كه ته‌واو ده‌بێت و كار له ناوه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه ده‌كرێت، كه نزیك به ٤٠% ی كاره‌كانی ته‌واو كراوه.
ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر چه‌ند جارێك سه‌ردانی قوتابخانه نوێیه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه‌وه، كه كۆمپانیای قه‌یوان جێبه‌جێی ده‌كات، هیچ زانیاریی و لێدوانیان بۆ ڕۆژنامه نه‌دا، به‌ڵام به گوته‌ی تارا موحسین عه‌بدوڵا یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی گوندی كۆری تێكه‌ڵاو، گوتراوه ڕه‌نگبێت له كۆرسی دووه‌می خوێندن بچینه قوتابخانه نوێیه‌كه‌وه.
لافاوه‌كه‌ی پار، كه چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێری گرته‌وه، قوتابخانه‌ی بۆ گوندی كۆری به‌دیاری هێنا و جیا له‌وه و سه‌رباری ته‌نگژه‌كانی له ساڵانی ڕابردوو هه‌رێمی كوردستانی لول دابوو، به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام بووه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه پێویستییه‌كان بۆ شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا له‌و كابینه‌یه‌دا ٨٨٤ پڕۆژه به‌گوژمه‌ی ٨٤٠ ملیار دینار جێبه‌جێكراوه و زیادتر له ٢٦ ملیار دیناری عێراقی ته‌نیا له سێكته‌ری په‌روه‌رده‌دا خه‌رج كراوه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا زیادتر له ٥٠ قوتابخانه‌ی نوێ خراونه‌ته خزمه‌ت سێكته‌ری په‌روه‌رده و خوێندنه‌وه و له بهرنامهشدایه ٧٣ قوتابخانه‌ی دیش له سه‌رانسه‌ری كوردستان بنیات بنرێن.