ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (18ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركردنی تیرۆرست (ح، ج، م) راگه‌یاند كه باوكی ئه‌و تیرۆرسته‌یه به‌ناوی “عه‌بود” له ساڵی 2015، له گرته ڤیدیۆییه‌كدا له‌گه‌ڵ تیرۆرست “مه‌لا شوان” ده‌ركه‌وت پێش ئه‌وه‌ی خۆی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بته‌قێنێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، “ئه‌و تیرۆرسته لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە (14ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) لەشارۆچکەی گۆپاڵە دەستگیرکراوه”.
ئاسایشی سلێمانی روونیكردووه‌ته‌وه تیرۆرست (ح، ج، م) لەبنەڕەتدا خەڵکی قەزای شەرگاتی پارێزگای سه‌لاحه‌ددینه و له ساڵی 2005 په‌یوه‌ندی به رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌وه كردووه و ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ سێ كوڕیدا ده‌چنه ریزی چه‌كدارانی داعشه‌وه.
له‌دوای تێكشكانی داعش له عێراق، به‌ره‌و سووریا هه‌ڵدێت و له سنووری “دێره‌زوور” نیشته‌جێده‌بێت و پاشانیش رووده‌كاته وڵاتی توركیا، له ساڵی 2020 ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق و له شاری سلێمانی خۆی حه‌شارده‌دات و تا كاتی ده‌ستگیركردنی 7 جار شوێنی خۆی گۆڕیوه.