بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: ”لە کاتی دەوامی ئاسایی قوتابییاندا لە قوتابخانەی سەرکەشی بنەڕەتیی تێکەلاو، ئەڵقەی پانکەیەک لە سەقفەوە پچڕاوە و بەر بووەتەوە سەر تەختەی دانیشتنی قوتابیان و دوو قوتابی زامدار بوون و دەستبەجێ لەلایەن دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە و کاری پێویستیان بۆ کرا و خۆشبەختانە تەندروستیان باشە”.

ڕوونیش کراوەتەوە: ”لە کاتێکدا کارگێڕیی قوتابخانەی ناوبراو لە پشووی ھاویندا نۆژەنکردنەوەی بۆ تەواوی پێداویستییەکانی قوتابخانەکە، بەتایبەتی لە ڕووی کارەباوە ئەنجام داوە، دوای ڕووداوەکە بە فەرمانی جەنابی وەزیری پەروەردە لێژنەیەکی بەدواداچوون بۆ ھۆکاری ڕووداوەکە پێک ھێندرا”.

ھەواڵی زیاتر