چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

حەنان فەتڵاوی: هیوادارم پارتەکانی دیکەش پەیڕەوی هەمان سیاسەتی پارتی بکەن

حەنان فەتلاوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا باس لە بنەمایەکی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات لەبارەی بەشداریپێکردنی ژنان لە پۆست و کایە سیاسییەکاندا و دەڵێت “هیوادارم پارتەکانی دیکەش پەیڕەوی هەمان سیاسەتی پارتی بکەن”.

حەنان فەتلاوی لە تویتەکەیدا نووسیوویەتی: سەرەڕای ئەوەی من لەگەڵ هەندێك سیاسەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ناكۆكم، بەڵام ئەوەی ئەوان لەبارەی ژنانەوە بیری لێدەكەنەوە ئەوەیە كە سەرۆكی فراکسیۆنی پەرلەمانی ئافرەتە، گوتەبێژی فراکسیۆن ئافرەتە و گوتەبێژی بارەگای بارزانیش ئافرەتە.. سێ ئافرەت لە ئایینە جیاوازەکان.. هیوادارم پارتەکانی دیکەش پەیڕەوی هەمان سیاسەت بکەن.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییە لە پەرلەمانی عێراق، هاوکات ڤیان دەخیل گوتەبێژی فراکسیۆنەکەیە و خالیدە خەلیل گوتەبێژی بارەگای بارزانییە کە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئەدەبی عەرەبیدا و سەر بە پێکهاتەی ئێزدییەکانە.