چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

مەلا بەختیار لەسەر ژەهرخواردنەکەی هاتەدەنگ


نووسینگەی مەلا بەختیار رایگەیاند، تا ئێستا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەسەر ژەهرپێدانەکەی لیژنەی پێکنەهێناوە و  لەکاتی خۆیدا سکاڵای یاسایی تۆماردەکات.

ئەمڕۆ یەک شەممە، نوسینگەی  راگەیاندنی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: “مەلا بەختیار تا ئێستا لە چاوپێكەوتن‌ و لەو راپۆرتەی كە بە بەڵگەوە بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، لایەنەكان، باڵیۆزخانەکان ‌و دەوڵەتەكانی ناردووە، هیچ كەسێكی لەسەر ژەهرپێدانەكەی، وەكو كەس، تاوانبار نەكردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “بەداخیشەوە، مەكتەبی سیاسی لەئاست تاوانێكی قێزەونی ئاوادا، لیژنەی لێكۆڵینەوەیان پێكنەهێنا. تازە پێكیشیی بهێنن بەهای نەما. لە ئان ‌و كاتی خۆیدا، مەلا بەختیار سكاڵای یاسایی لەسەر تاوانباران تۆمار دەكات”.

جەتیشیکردووەتەوە: “بۆیە مەلا بەختیار تا ئێستا سكاڵاكەی نەكردووە، چونكە تاوانەكە هێندە شەرمەزاریە.. نەیویستووە، سەرباری كێشەگەلی یەكێتی، كێشەیەك لەناو خودی یەكێتیدا رویداوە، بباتە بەردەم دادگا”.

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2021 مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا و سیاسیی یەکێتی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “بەبێ ئەولا و ئەملا دەیڵێم لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان ژەهرخوارکراوم، دوو سێ مانگ پێش 8ی تەمووز ئەو تاوانە بەرامبەر من کراوە”.