زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ی ئامادەیی کاراکرا 

لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 10 رۆژ سیستمی زانکۆ لاین بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆکان کارا دەکرێت، بە گوتەی وەزیری خوێندنی باڵاش، لە سەدا 100ی ئەو قوتابیانەی لە رێگەی زانکۆ لاینەوە فۆرم بۆ چوونە زانکۆ و پەیمانگاکان پڕدەکەنەوە، لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن.

دوای ئەوەی ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە (17ی ئەیلوولی 2022) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا گووتی “لە سبەینێوە سیستەمی زانکۆ لاین بۆ وەرگرتنی قوتابیانی دەرچووی 12ی ئامادەیی، لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کارا دەکرێت”، ئەمڕۆ بە فەرمی سیستەمەکە کارا کرا.

ئاماژەی بەوەشدا، سیستمەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ کارا دەبێت و وەزیری خوێندنی باڵا داوادەکات، قوتابیان دەتوانن سەردانی سەنتەرەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین لە زانکۆکان و ئەو شوێنە فەرمیانە بکەن، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا دیاریدەکات.

بۆ چوونە ناو وێبسایتی زانکۆلاین کلیک لەم بەستەرە بکە..https://www.regayzanko.com/student/index.php?fbclid=IwAR3gBnucPj34xk5F0X0s4sDK1gvsVzUHjz6Vkps6biT0eKD4dxtIX-mbdVs&fs=e&s=cl&fs=e&s=cl

ھەواڵی زیاتر