سێ كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران و رووبه‌ڕووی سزای یاسایی كرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/9/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، “به هاوكاری هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران، سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان، لە شارى هەولێر توانرا 3 سێ تۆمەتبار بە ناوەکانى ( ز.س ، د.ع ، ل.ج ) دەستگیر بکرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە کاتى دەستگیر کردنى تۆمەتباران توانراوه دەست بگیرێت بەسەر بڕى 250 دووسەد و پەنجا گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى کریستاڵ و هەر سێ تۆمەتباره‌كه‌ش بەکارهێنەرى ماددە هۆشبەرەکانن و دەستیان هەبووە لە کڕین و فرۆشتنى ماددەى هۆشبەر.
دەستگیرکراوەکان پەڕاوى لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە پێى یاساى ماددە هۆشبەرەکان ڕووبەرووى سزاى یاسایی دەبنەوە.