پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئومێد خۆشناو: کۆتایی ئەم مانگە نەوتی سپی دابەش دەکرێت

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم مانگە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەکانەوەیە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/9/2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌كه‌ن، پارێزگای هەولێریان دابەشی سێ زۆن کردووە، ناوچه‌ی شاخاوی، ناوەند، ناوشار، سەرەتای مانگی داهاتوو لە ناوچە شاخاوییەکان نەوت دابەش دەکرێت و لە سەرەتای مانگی یانزە دەگاتە ناوچەکانی ناوەندی هەولێر و پاشان ناوشاری هەولێر دەگرێتەوە.