به‌ چه‌ند كاتژمێرێك دوو پردی په‌ڕپنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌ هه‌ولێر دروستكران

دوێنێ پێنجشه‌م لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد و پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو و بەرێوەبەری هاتوچۆی هەولێر، بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار دوو پردی پەرینەوەی هاووڵاتییان به‌ چه‌ند كاتژمێرێك دروست کران، جه‌ختیش كرایه‌وه‌ كه‌‌ له‌ پلانیاندایه‌ پردی هاوشێوه‌ له‌ شه‌قامه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان دروست بكه‌ن.

پردی یەکەمیان دەکەوێتە سەر شەقامی 100 مەتری لەبەردەم نەخۆشخانەی رۆژهەڵات.

پردی دووەمیان دەکەوێتە سەر شەقامی هەولێر / کەرکووك لە نزیك مزگەوتی رەشاد موفتی.

هەردوو پرده‌كه‌ لە ماوەیەکی پێوانەیی دروستکران و وردەکاریەکی کەمیان تێدا ماوە، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی لۆدی پەڕینەوەی هاووڵاتییان لەسەر ئەو شەقامانە و پاراستنی سەلامەتیان.

پردەکان لەلایەن ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر سەرپەرشتی کراوە کە ماندوونەناسانە بە کاری بەردەوام بەر لە کۆتاهاتنی ماوەی دیاری کراوی خۆیان؛ کۆتاییان بە دورستکردنی ئەو پردانە هێنا.

پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ لە پلانیاندایە چەند پردێکی هاوشێوە لە شەقامە قەرەباڵغەکانی هەولێری پایتەخت بۆ پەڕینەوەی هاووڵاتیان دروست بکه‌ن.