سێ كەس به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

پۆلیسی زاخۆ، به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، سێ گه‌نجی ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشی به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی كێشانی ماددە‌ی هۆشبه‌ردا گرت.

رائید ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان، وته‌بێژی پۆلیسی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ رایگەیاند: هه‌ندێك كه‌س هه‌بوون له‌ كه‌ناری ئاوی خابوور مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌ كارده‌هێنا، بۆیه‌ به‌ پلانێك توانیمان ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ین و دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر، له‌ لایه‌ن پۆلیسی فریاكه‌وتنی زاخۆ توانرا سێ گه‌نج به‌و تۆمه‌ته‌ ده‌ستگیربكرێن.

ئاشكراشی كرد، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و سێ گه‌نجه‌دا، چه‌ندین كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌مانچه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.