پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی پارەیەکی زۆر دەستگیر کران

پۆلیس جەختی کردۆتەوە کە  لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەست بەسەر هەموو بڕە پارەکاندا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددەى (446) لە یاسای سزادان و ڕەوانەی دادگە کران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردەوە کە “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی کۆیە، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (گ. چ. م.) و (ق. م. م.) دەستگیر کرد بەتۆمەتی دزینی بڕی (18 هەزار و 300) دۆلاری ئەمریکی و (100) هەزار دیناری عێراقی و (50) دیناری سویسری کۆن.