کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری کارەبا لە نوسینگەی وەزارەت پێشوازی لە کۆمپانیای ئیدیۆم کرد، و باسیان لە پڕۆژەکانی بواری سێکتەری کارەبا کرد، و وەزیری کارەبا جەختی لەسەر گرنگی پڕۆژەکان و پابەند بونی کۆمپانیاکان بۆ تەواوبونی کارەکانیان لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا کرد.
هەر لەو دیدارەدا واژۆی گرێبەستی دانانی شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا لە پارێزگای دهۆک بە گوژمەی زیاتر لە نۆ ملیار دینار کرا، کە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکرێت، تەواوبونی ئەم پڕۆژەیەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بارزۆی کارەبا و زیادبونی کارەبای نیشتیمانی بۆ هاوبەشانی کارەبا لەم دەڤەرە.