بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تیێدا هاتووه: دوای ئەوەی رۆژی 7 – 9 – 2022، رووداوێكی تەقەكردن لەنزیك پاركی ئازادی سلێمانی روویدا، تێیدا كەسێك بە فیشەك برینداركراو، دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ههروهها راشیگهیاند، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی رووداوەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد، كە هەڵاتبوون .
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی روونیشیكردهوه، سەرهنجام توانرا چوار تۆمەتبار بەناوەكانی (ت، م، ع)، (ب، ئـ، م)، (ئـ، ئـ، م) و (ئـ، س، ت)، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی/ نوسینگەی لێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی كوشتن، بە هەماهەنگی بنكەی پۆلیسی سەرا سەرجەمیان دەستگیربكرێن، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەدا كە تۆمەتباران تاوانەكەیان پێ ئەنجامدابوو.
ئاماژه بهوهش درا، هەر چوار تۆمەتبارەكە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە لەبەردەم دادوەری لێكۆڵنەوەدا، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.