نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی پارتی (SPD) لە پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد و رایگەیاند، داعش هێشتا لە عێراق و سووریا مەترسییە و بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش، عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستيان به هاريكاری و پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14-09-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە حیزبی (SPD) بە سەرۆکایەتیی نيڵس شميد کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە مەترسییەکانی داعش لە عێراق و سووریا کردووە و بە “هەڕەشەیەکی راستەقینە” ناویبردووە، هەروەها بۆ ئەو مەبەستەش رایگەیاند کە عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا بۆ “رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر” پێویستان بە هاوکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان “هیوای خواست” کە په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا له ئۆكتۆبه‌رى داهاتوودا بڕيار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بدات، ئەوەش لە پێناو بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوو. نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە کە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ برەودان بە دامەزراوەکان، پرۆسەی دیموکراسی، بەرەوپێشبردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان، پێویستیان بە هاوکاریی وڵاتە ئەوروپییەکان هەیە.
وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیشدا هاتووە، شاندەکەی پارتی (SPD) لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی کە هەرێمی کوردستان دوای تێکشکاندنی داعش، دەستی بە پرۆسەی وەبەرهێنان و ئاوەدانی کردووەتەوە. “هه‌روه‌ها جه‌ختيان له دۆستايه‌تى و هاوبه‌شيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئارامى و سهقامگيريى عێراقيان بۆ ناوچه‌كه به‌گشتى به گرنگ زانى.”
هاوئاهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووە، ئەوە بەگوێرەی راگەیێندراوەکە
.