وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ (سێشهممه 13ـی ئهیلوول/سێپتێمبهری 2022)، راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: له میحوەری چواری هێزەکانی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری ناوچەی قەرەحەسەن بۆ گوندەکانی جەوەڵ بۆر، ئاخور گورجی و ئەو ناوچانەی کە گومان دەکرا تیرۆریستانی داعش وەک رێڕەوی هاتووچۆ و مانەوەیان بەکاریان دەهێنا، ئەنجامدا.
ئۆپەراسیۆنەکە، لە چوار قۆڵەوە ئهنجامدراوه و ماوەی شەش کاتژمێر بەردەوامبووه، یەکەکانی لیوای 22ـی پیادە تێیدا بەشداربوون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە، دوای ئەوە دێت، لە کۆتایی مانگی ئابدا تیرۆریستانی داعش دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی ناوچەکەیان شەهیدکرد.
دوای گواستنەوەی لیوای 22 لە فەرماندەیی هێزەکانی 70، ئەمە یەکەم ئۆپەراسیۆن بوو ئەنجامیاندا.