لە هەرێمی کوردستاندا، ١٤ سەنتەری گورچیلەی دەستکرد هەن و ڕۆژانە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بەو نەخۆشانە دەکەن، کە گورچیلەکانیان لە کارکەوتوون. هەر نەخۆشێك لە هەفتەیەکدا دوو بۆ سێ جار پێویستی بە شووشتنی گورچیلە دەبێت و بۆ وه‌رگرتنی چارهسهرییهكهشی ڕوو له‌و سه‌نته‌رانه ده‌كات، سه‌نته‌ری شوشتنی گورچیله له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری تایبه‌ت یه‌كێكه له‌و سه‌نته‌ره حكومییانه‌ی كه خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕایی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كات كه پێویستییان به شوشتنی گورچیله هه‌یه.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی نه‌خۆش و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌م سه‌نته‌ره پێشكه‌ش به نه‌خۆش ده‌كرێت، به‌رپرسی سه‌نته‌ری گورچیله‌ی ده‌ستكرد له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری بە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: ”دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانە ده‌كات و پشكنینه‌كانی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، ئینجا دكتۆر بڕیاری ئه‌وه ده‌دات كه ئه‌و نه‌خۆشه پێویستی به شوشتنی گورچیله هه‌یه یاخود نا، دواتر ئه‌گه‌ر پێویستی پێ‌بوو ده‌نێردرێته لای ئێمه و به گوێره‌ی پێویستیی هه‌فته‌ی جارێك یا زیاتر به پێی خشته‌یه‌ك شوشتنی گورچیله‌ی بۆ ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌خۆش له مانگێكدا پێویستی به 8 تاكو 12 جار شوشتنی گورچیله هه‌یه، و نه‌خۆشه‌كه ئه‌و ڕۆژه‌ی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی دێته لای ئێمه شوێن و جێگه‌ی بۆ ئاماده ده‌كرێت، و له سه‌نته‌ره‌كه‌ماندا ٣٨ ته‌خته هه‌یه له‌گه‌ڵ دوو ته‌خته‌ی پۆزه‌تیڤ، و هه‌موو ئه‌و پێداویستییانه‌شی كه بۆ نه‌خۆش ئاماده ده‌كرێت به‌بێ به‌رامبه‌ره و هیچ خه‌رجییه‌ك له‌سه‌ر نه‌خۆش نییه.
سه‌باره‌ت به تێچووی شوشتنی گورچیله ڕه‌نجده‌ر شه‌هاب، به‌رپرسی سه‌نته‌ری گورچیله‌ی ده‌ستكرد له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری ڕایگەیاند: خەرجیی شووشتنی گورچیلە بۆ هەر نەخۆشێك لە هەفتەیەکدا، یەک ملیۆن دینارە بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان، هیچ بڕە پارەیەک بەرامبەر بە پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییانە وەرناگرێت و سەرجەم کارەکان بە خۆڕایین.
له‌م سه‌نته‌ره‌دا جۆرێك چاره‌سه‌ریی دیكه‌ش وه‌رده‌گیرێت ئه‌ویش شوشتنی پلازما یا چاندنی پلازمایه، ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش له‌سه‌ر داوای دكتۆر ده‌كرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م چارهسهریانهیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت به تایبه‌تی بابه‌تی چاندنه‌وه‌ی پلازما ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ئه‌نجامی بده‌ن بڕی هەزار و ٩٠٠ دۆلار بۆ دوو هەزار دۆلار تێچووه‌كه‌ی ده‌بێت به‌ڵام له‌لای ئێمه به خۆڕایی ئه‌نجام ده‌درێت، واتا ته‌واوی ئه‌و خزمه‌تگوزاریی و چاره‌سه‌ریانه‌ی پێشكه‌ش به نه‌خۆشه‌كان ده‌كرێت به خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ره و هاووڵاتییانیش ده‌ستخۆشیی له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن به‌وه‌ی بارگرانییه‌كی زۆری له‌سه‌ر شانی ئه‌وان كه‌مكردوەته‌وه.
لە سەنتەرەکانی گورچیلەی دەستکرد، ڕۆژانە لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر ٨ی ئێوارە پێشوازی لە نەخۆش دەکرێت و بەشێکیشیان بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری بە ڕووی نەخۆشەکان کراوەن.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
١٣ ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢