وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ ساڵی گرنگیدان ده‌بێت به خوێندنی پیشه‌یی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قوتابخانه‌ی ئه‌یلوولی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به‌شداریكرد له رێوڕه‌سمی لێدانی زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2022/2023 و، رایگه‌یاند، پیرۆزبایی له ته‌واوی مامۆستا، قوتابیان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌كه‌م، ئه‌مساڵ پلان و به‌رنامه‌ی جیاوازمان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌بێت و ئه‌مساڵ ساڵی گرنگیدان ده‌بێت به خوێندنی پیشه‌یی و هیوادارم ساڵی نوێی خوێندن ساڵێکی بەرهەمدار بێت.
وەزیری پەروەردە سوپاسی پاڵپشتی به‌رده‌وامی مه‌سروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌بواری كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌رۆكی حكوومه‌ت پشتیوانی راستەوخۆی کەرتی پەروەردەیە و گرنگی تەواو بە کەرتی پەروەردە دەدات.
له‌باره‌ی پاڵپشتییه داراییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده، ناوبراو روونیكرده‌وه، تا ئێستا سەرۆکی حکوومەت نزیکەی 100 ملیار دیناری بۆ کەرتی پەروەردە تەرخان کردووە و، 20 ملیار دیناری بۆ خوێندنی ئەمساڵ تەرخان کردووە، له‌هه‌مان كاتدا 17 ملیار دینار بۆ چاپکردنی پەرتووکەکانی خوێندن تەرخان کردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 500 ملیار دینار بۆ خوێندنی پیشەیی و هەشت ملیار دیناری بۆ نەوتی قوتابخانەکان دابین کردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە سێ رۆژی دەستپێکی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن تەرخان دەکرێت بە چەند بابەتێک وەک ئاشناکردنی قوتابیان بە پۆل و هۆبەی خۆیان و پێدانی خشتەی وانەکانیان. هەروەها لە سێ رۆژی یەکەمدا وانەکان تایبەت دەبن:
-خۆشەویستی کوردستان و گەشەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان.
-هۆشیاری و پێدانی زانیاری لەسەر لایەنە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی چەک و چەکی بێ مۆڵەت و ئامێرە بریندارکەرەکان.
-پاراستنی ژینگە و ئاو وەک سامانێکی نیشتمانی و چۆنیەتی باش بەکارهێنانی.
-چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و دوورکەوتنەوە لەلایەنە خراپەکانیان.
-قوتابیان و خوێندکاران جگە لە سوود وەرگرتن لەو رێنماییانە پێویستە سوود لە وانەکانی وەرزش و هونەر وەربگرن.