وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی دام و ده‌زگاكان به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌ك شوێنی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌ت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13 ى 9 ى 2022، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان،بازرگانی و پیشه‌سازی، سامانه سروشتییه‌كان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی پێنجشه‌ممه 1 ى 9 ى 2022، ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه كرد و له‌ده‌ستپێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت.
بەگوێرەی لیستەكە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی 21 و 22ی 9 كە دوا وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دەبێت.