به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی چوار دووكان و چوار بارهه‌ڵگر سووتاون و زیانه‌كانیش به زیاتر له ملیۆنێك دۆلار ده‌خه‌ملێنرێن.
حاجی عه‌تا، نوێنه‌ر له عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئاگره‌كه مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی هه‌یه و به هۆیه‌وه بارهه‌ڵگرێك ئاگری گرتووه و زیاتر له پێنج دوكان سووتاون.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئاگره‌كه چوار به‌شی تایبه‌ت له‌نێو عه‌لوه سووتاوه و هه‌روه‌ها چوار بارهه‌ڵگریش گڕیان گرتووه.
روونیشیكرده‌وه، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و به‌ره‌و شوێنی ئاگره‌كه به‌ڕێكه‌وتوون.