به گوێره‌ی نووسراوێك كه به واژووی کەمال محه‌ممه‌د ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە وەکالەت ده‌رچووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، له پێناو هاوکاری و ئاسانکاریی بۆ دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە، بڕیاردرا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزا‌کان له‌و شاره‌دا بکرێتەوە.
هه‌روه‌ها پاڵپشتیی تەواویی خۆی بۆ هەموو جۆرە یارمەتی و ئاسانکارییەک، لە رێگەی پارێزگاری هەڵەبجەوە راگەیاندووه.