چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

دوای حەوت ساڵ کارکردن لە بەنداوی خنس دەستپێدەکاتەوە

دوای حه‌وت ساڵ، جارێكی دیكه‌ كاركردن له‌ به‌نداوی خنس كه‌ به‌دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداو له‌ دهۆك هه‌ژمارده‌كرێت ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 9 ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی بەنداوی خنس تەرخانکرد، ئێستا دوای 7 ساڵ کارکردن لە پڕۆژەی بەنداوەکە دەستی پێکردووەتەوە.

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا كاركردن له‌ به‌نداوه‌كه‌ تەواوبکرێت كه‌ ساڵانە توانای عەمبارکردنی حەوت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

به‌نداوی خنس له‌سه‌ر رێگه‌ی گومل له‌ سنووری قه‌زای شێخان دروستده‌كرێت، به‌رزایی به‌نداوه‌كه‌ 145 مه‌تره‌، پانییه‌كه‌ی 35 مه‌تره‌ و توانای عه‌مباركردنی حەوت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.