بەرپرسی لقی ١١ی پارتی: تەعریب لە خانەقین چڕکراوەتەوە

بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، خانەقین بووەتە سەربازگە و یەک قوتابخانەی کوردی هەبوو ئەویش ئەمڕۆ دەرگایان داخستووە.

شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی 15ی پارتی بە راگەیاند: تەعریب لە خانەقین چڕکراوەتەوە و رۆژ دوای رۆژ خەڵکەکەی زیاتر ئازار دەدرێن، خانەقین بووەتە سەربازگە و لەسەر هەموو کوچە و کۆڵانێک تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی وەستاون، هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە لە خەڵک هەیە.

گوتیشی: تەنیا یەک قوتابخانەی بنەڕەتی لە خانەقین هەبوو بەناوی قوتابخانەی شادان، ئەمڕۆ دەرگای قوتابخانەکە داخراوە، واتا هیچ قوتابخانەیەک نامێنێ لە خانەقین وانەی کوردی تێدا بخوێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەو پێیەی رێژەیەکی کەم لە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن، زۆربەیان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی دیکە بە زمانی عەرەبی دەخوێنن، کە ئەمە مەترسیدارە”.

سەبارەت بە بوونی بارەگاکانی پارتی لە سنووری خانەقین، بەرپرسی لقی 15ی پارتی، دەڵێت: ئێمە تەنیا یەک بارەگامان لە خانەقین کردووەتەوە ئەویش بارەگای یەکێتی ئافرەتانە، چەند رۆژێک بوو هەڕەشەیان لەسەر بوو بۆ ئەوەی بارەگاکەیان پێدابخەن.

دەشڵێت: لە خانەقین هەڕەشە لەسەر ئەندام و کادیرانی حزبەکانی دیکەی کوردستانیش هەیە، بەڵام من نامەوێ باسی ئەوان بکەم، بە گشتی دۆخی ئەمنی شارەکە بۆ هاووڵاتییانی کورد زۆر خراپە.

ھەواڵی زیاتر