چواس خالید – هەولێر
داوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ته‌واوكردنی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێری ده‌ركرد، كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌ستی به ڕۆنانی شه‌قامه‌كه كردووه و كاركردن تێیدا گه‌رمه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی كۆمپانیای جێبه‌جێكار ڕایده‌گه‌یه‌نێ، له چه‌ند مانگی دادێ هه‌ردوو به‌شی دووه‌م و سێیه‌می شه‌قامه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
دوای ڕه‌زامه‌ندیی پیشاندانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌واو كردنی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر، له چواری ئابی ٢٠٢١ و دوای ته‌واوبوونی به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامه‌كه، كۆمپانیای جێبه‌جێكار هێمن گروپ، ده‌ستی بهڕۆنانی به‌شی دووه‌می شه‌قامه‌كه كرد، كه مه‌وداكه‌ی ٧.٦ كیلۆمه‌تره و به شه‌قامه خهدهمییهكانییهوه ٣٠ كیلۆمه‌تری قیره به پانی ٢٠ مه‌تر، له شه‌قامی سه‌ره‌كیی شه‌قڵاوه ده‌ستپێ ده‌كات و له‌شه‌قامی سه‌ره‌كیی كۆیه كۆتای دێت.
تێچووی ئه‌و به‌شه زیادتر له ٨٧ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌خه‌مڵێندرێ، كه تێیدا پردی سه‌ره‌كی ڕێگای كۆیه و دوو پردی سووڕانه‌وه و پردێكی به‌ستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و ١٣ ئاوبه‌ری جۆراوجۆر و ٥٠ كیلۆمه‌تری سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ و تۆڕی ڕووناكی و په‌رژینی پاراستن و كێرڤستۆن و هێماكانی هاتوچۆ و هێڵكاری، له‌گه‌ڵ شه‌ش به‌ستنه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ره‌كی به شه‌قامی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌ملاولای شه‌قامه‌كه و هتد…، هه‌نه، كه ماوه‌ی ته‌واو بوونی به‌شی دووه‌م كۆتایی ساڵی ٢٠٢٢یه.
له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی به‌شی دووه‌م، كۆمپانیای جێبه‌جێكار له ١٣ ی نیسانی ٢٠٢٢ ده‌ستی به ڕۆنانی به‌شی سێیه‌می شه‌قامه‌كه‌ش كردووه، كه ئه‌و به‌شه‌شیان مه‌وداكه‌ی ٦.١ كیلۆمه‌تر و ٨٦ كیلۆمه‌تری پانی هه‌شت مه‌تر قیری كاركردنه و له دووسایدی به‌حركه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا گه‌زنه، له‌و به‌شه‌دا (سێ پردی هه‌ولێر-دهۆك و هه‌ولێر-زاخۆ و سووڕانه‌وه و دوو ئه‌نده‌رپاس و ئاوبه‌ری سندووقی گه‌وره و ئاوه‌ڕۆ و په‌رژینی خۆپاراستن و تۆڕی ڕووناكی و هێڵكاری و هێماكانی هاتوچۆ)، له‌خۆ ده‌گرێت و واده‌ی ته‌واوبوونی ٥٥٠ ڕۆژه.
له به‌شی سێیه‌مدا بڕێكی زۆری پڕكردنه‌وه و بڕینه‌وه‌ی تێدا هه‌یه، كه ملیۆنێك و ٤٠٠ هه‌زار مه‌تر سێجا پڕكردنه‌وه و ٤٠٠ هه‌زار مه‌تر سێجا بڕینه و ئێستا به‌شێكی زۆری كاره‌كانی ته‌واو كراوه، تێچووه‌كه‌ی ٩٥ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
ئەمیر عەبدلخالق ئەحمەد بەڕێوەبەری پڕۆژەكانی ڕێگا لە كۆمپانیای هێمن گرووپ به ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێری گوت، “به‌ڕشتی كار له هه‌ردووك به‌شی شه‌قامی خێرایی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر ده‌كه‌ین و ئێستا له قۆناغه‌كانی دوا كاركردندایه و به‌پێی پلانمان هه‌وڵمان داوه زۆر زووتر له‌واده‌ی خۆی، ئه‌و دوو به‌شه ته‌سلیم بكه‌ین”، زیادتر له هه‌زار و ١٠٠ كرێكار و كارمه‌ند و ٤٠٠ ئامێری جۆراوجۆر كار لە ڕۆنانی شه‌قامه‌كه ده‌كه‌ن، ئەمیر عەبدلخالق ده‌ڵێ: “ئه‌مساڵ هه‌ردوو به‌شی شه‌قامه‌كه ته‌واو و ته‌سلیم ده‌كه‌ین”.
تێچووی هه‌ردوو به‌شی دووه‌م سێیه‌می شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر كه به گوته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی كۆمپانیای جێبه‌جێكار بێت، له كۆتایی ئه‌مساڵدا ته‌واو ده‌بن، زیادتر له ١٨٢ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر، یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تێچووی خه‌مڵێندراوی پڕۆژه‌كه به‌گشتی زیادتر له ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، تا ئێستا گرێبه‌ستی ڕۆنانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكار نه‌كراوه، كه جێبه‌جێكردنی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری به‌سه‌ر پێنج قۆناغ دابه‌ش كراوه، به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می شه‌قامه‌كه، كۆمپانیای ناوخۆیی هێمن گرووپ جێبه‌جێی ده‌كات، كه ئه‌و كۆمپانیایه پێشینه‌ی سه‌ركه‌وتووی له ڕۆنانی ڕێگاوبان هه‌یه.
له ٢٥ ی شوباتی ٢٠٢١، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێری كرده‌وه، به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری، كه له ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی شه‌قڵاوه تاوه‌كو دووسایدی بهحركهیه و مه‌وداكه‌ی ١٠كیلۆمهتره و به گوژمه‌ی زیادتر له ١٣١ ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ كرا، شاری نوێی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌وتووه، كه پێشتر قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامێكی كۆنی پڕ چاڵ و چۆڵی خه‌ده‌می نێوان شاڕێگای شه‌قڵاوه و به‌حركه هه‌بوو، كه به‌رده‌وام و تا دره‌نگانی شه‌و هاشوهوشی ئۆتۆمبێلی لێ نه‌ده‌بڕا، بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی هاتوچۆی هه‌ولێریش له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه، هێنده‌ی دی شه‌قامه‌كه‌ی قهراباڵغتر كردبوو، جاران كه شۆفێران ئه‌و مه‌ودایه‌ی به نیو كات بۆ نه‌ده‌بڕدرا، ئێستا ده‌توانن به كه‌متر له نۆ خولهك به‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه تێپه‌ڕن.
له به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی ١٥٠ مه‌تریدا، دوو ئینتهرچهیجی گه‌وره و ١١ پرد و هه‌شت ئه‌نده‌رپاس و سێ پردی په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتیان هه‌یه، نزیكه‌ی ٦٠ كیلۆمه‌تر سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ و نۆ كیلۆمه‌تر ئاوه‌ڕۆی سندوقی و تۆڕی ڕووناكی هه‌نه، پردی سه‌ره‌كی ڕێگای شه‌قڵاوه، ئینته‌ر چهیجێكی جیاوازه و بۆ یه‌كه‌مجاره له عێراق دروست ده‌كرێت، كه پێنج پرد و شه‌ش ئه‌نده‌رپاس له‌خۆ ده‌گرێت.
ئێستا به پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، ڕۆژانه زیادتر له ملیۆنێك ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێری پایته‌خت جرتوفرتیانه و سه‌رباری به‌رینی شه‌قامه ته‌خته‌كانی، له زۆرێك شوێنی شار هاتوچۆ په‌كی ده‌كه‌وێت و ده‌خنكێت، ته‌واوبوونی شه‌قامی به‌رین و خێرایی ١٢٠ مه‌تری تاڕاده‌یه‌ك نه‌فه‌سێكی به هاتوچۆی ئه‌و شاره داوه و به ته‌واو بوونی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تریش، هه‌ولێر ده‌چێته قۆناغێكی پێشكه‌وتووی هاتوچۆوه.
پاشخان:
هەولێری پایته‌خت چەندین شەقامی بازنەیی هەن، كە بەدەوری قەڵات دا دەسوڕێنەوە، ٣٠ مه‌تری نزیكترینە لە قەڵات و دواتریش ٦٠ مەتری و ٤٠ مەتری و ١٠٠ مه‌تری دێن، ئێستایش نزیك بە كیلۆمەترێك ئەولاتری سه‌د مه‌تری، به ١٢٠ مه‌تری قەدێكی دی لە پشتێنەكەی زیاد كراوە، شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری كه چەند مەترێك لە ١٠٠ مەتری بەرینترە، جیا لە دوو سایدی پانی سەرەكی، سایدێكی دەستەڕاستی خزمەتگوزاری لەگەڵی درێژ بووەتەوە، شەقامی خێرایی بازنه‌یی ١٢٠ مەتری به تێچووی ٤٥٠ ملێۆن دۆلار و به مه‌ودای ٣٨ كیلۆمەترییهوه؛ بێ ترافیك له ماوه‌یه‌كی نزیكی ڕابردوودا، باوه‌شی به‌هه‌ولێردا كردووه و ئێستاش به ته‌واو بوونی به‌شه‌كانی شه‌قامی بازنه‌یی خێرایی ١٥٠ مه‌تری، قه‌دێكی دی له پشتێنی ڕێگاوبان به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه بۆ هه‌ولێری پایته‌خت زیاد ده‌بێت.
له ڕابردوو و له ٢٦ ی ئه‌یلولی ٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری له هه‌ولێر دانا و كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه كرد، شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری، نزیكه‌ی ١٤ كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شار و پێنج كیلۆمه‌تر له‌ولاتری ١٢٠ مه‌تری به مه‌ودای زیادتر له ٧٠ كیلۆمه‌تره‌وه باوه‌ش به هه‌ولێردا ده‌كات، ئه‌و شه‌قامه بازنه‌ییه، به چوار ئاراسته‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌نیشتییه‌وه شه‌قامێكی ته‌ختی خێرایه و دیزاینه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كه، بێ ترافیك له چوارڕیانه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌په‌ڕێته‌وه و فراوانتر له شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری ڕۆنراوه.
ئاراسته سه‌ره‌كییه‌كانی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری، هه‌ریه‌كه‌یان ٢٠ مه‌تره له كاتێكدا هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری، ١٤ مه‌تر و ٢٥ سانتیمه‌تره، ئه‌وه جگه له‌و شوێنانه‌ی فراون ده‌بن بۆ شوێنی ئینته‌ر چهیچهكان، خۆ نێوانی دوو ئاراسته‌كان (جه‌زیره وهسهتیی)، كه له ١٢٠ مه‌تریدا ١٠ مه‌تر بووه، له شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری بووه‌ته دوو به‌رانبه‌ر و ٢٠ مه‌تره، كه بۆ سه‌وزایی و ئه‌گه‌ری فراوانتركردنی شه‌قامه‌كه له ڕابردوودا به‌جێ هێڵدراوه. به‌رینی ڕێگای خزمه‌ت گوزارییه‌كانی ١٥٠ مه‌تریش ١٥ مه‌تره، كه ئه‌وه نزیك به مهتریێك له ئاراسته سه‌ره‌كییه‌كانی ١٢٠ مه‌تری به‌رین تره.
شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری به كوالتی به‌رز ڕۆنراوه، بەرگەی لۆدی زۆر و ئاو دەگرێت، كە ئەوانە بەڵای شەقامن و پێویستییەكانی تەمەن درێژیشی تێدا ڕەچاو ده‌كرێت، بۆ سیانه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك دروست كراوه كه دەتوانرێت لە تەنیشت شەقامەكەوە، كارەكانیان بكەن.