نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ یانه‌ی دهۆک ده‌کات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەركەوتنی تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆكەوە بۆ خولی نایابی یانه‌کانی عێراق، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی یانەکە دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: جەخت لەسەر پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و گەشە و پێشكەوتنی وەرزش لە كوردستاندا دەكەینەوە.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-

بەڕێز سەرۆكی یانەی تۆپی پێی دهۆك

ەبۆنەی سەركەوتنی تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆكەوە بۆ خولی نایابی یانه‌کانی عێراق، بە گەرمیی پیرۆزبایی لە خۆتان و سەرجەم ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و یاریزانانی یانەكەتان، لە ڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە هەموو هاندەرانی یانەكەتان و وەرزشوانانی كوردستان ده‌که‌م.

هەر بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و گەشە و پێشكەوتنی وەرزش لە كوردستاندا دەكەینەوە. بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانینە ئەم سەركەوتنەتان و چاوەڕێی سەركەوتنی زیاترتان لێدەكەین.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

11/09/2022 

ھەواڵی زیاتر