سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عیراق تاووتوێ کرا.

جەخت لە گرنگیی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی، لە ڕێگەی گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەرێک، کە لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت کرایەوە.

ھەواڵی زیاتر