پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گەڕەكی كەڵەكن لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

بە مەبەستی ئاسانكاری هاتووچۆ و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لە گەڕەكەكە، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، پرۆژەیەكی كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گەڕەكی “كەڵەكن”یان لە سلێمانی جێبەجێ كرد.
پرۆژەكە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لە نزیك نەخۆشخانەی كەڵەكن بە ئاراستەی شەقامی گشتی چووە قۆناغی جێبەجێكردنەوەوە.
تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیی هەڵمەتێكی گەورەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەستیپێكردووە و هەڵمەتەكەش لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتییان و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان بەردەوام دەبێت