سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵڕۆژی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ ئەمریکا دەردەبڕێت و دەڵێت، “تیرۆریزم هێشتا هەڕەشەیەکی جیهانییە.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر بۆسەر دوو تاوەرە بازرگانییەکەی ئەمریکا نووسیویەتی، “هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵڕۆژی هێرشە تیرۆریستییەکانی 11ی سێپتەمبەردا هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ ئەمریکا دووپات دەکاتەوە.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، “تیرۆریزم هێشتا هەڕەشەیەکی جیهانییە و پێویستە بۆ رووبەڕووبوونەوە و تێکشکاندنی یەکگرتوو بین.”