بنکەی لالش دیداری ئێزدی و شۆڕشی ئەیلول ساز دەکات

به‌رپرسی ڕاگەیاندنی دەستەی باڵای بنكەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش لە دهۆك ڕایدەگەینێت، هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە، كە بنكەی لالش، چوارەمین دیاریی خۆی لەژێر ناونیشانی (ئێزدى و شۆڕشی ئەیلوول) ساز دەكات.

كاروان باعه‌درى، به‌رپرسی ڕاگەیاندنی دەستەی باڵای بنكەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش لە دهۆك ڕایگەیاند، ڕۆژی 11ی 9ی 2022، بنكەی لالش چوارەمین دیداری خۆی لەژێر ناونیشانی (ئێزدى و شۆڕشی ئەیلوول) ساز دەكات، کە چەند برگەیەکی گرنگ لە خۆ دەگرێت و باسی هەموو ئەو کەسایەتیانە دەکات بە وێنە  کە پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلول بوونە بە خوێنی خۆیان پارێزگاریان لە خاکی خۆیان کردوە کە ئەویش کوردستانە.

کاروان باعەردی ئەوەشی گووت، هەرەها لە بنکەی لەلش دیداری تایبەت رێکدەخرێت بۆ ئەو کەسایەتیە دیارانەی کە بەژداری شۆرشی ئەیلولیان کردووە بۆ نەوەی ئێستامان بیخەنەروو کە ئەو ئازادیەی ئێستا هەیە بە خوێنی هەزاران پێشمەرگەی قارەمان بەدی هاتووە..