پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی سبه‌ی شه‌موو پله‌كانی گه‌رما له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نزمبوونه‌وه‌ به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزمبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌م به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن له‌ چاو ڕۆژانی ڕابردوو.

ڕاشیگه‌یاند: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-9 كم مه‌تر ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، واته‌ نزمبوونه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینش له‌نێوان 10-9 كم ده‌بێت.

كه‌شناسی به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌ پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 39

سلێمانی: 38

دهۆک: 37

کەرکووک: 43

هەڵەبجە: 41

زاخۆ: 38

سۆران: 35

گەرمیان: 46