له پرێس كۆنفرانسێكدا، جوتيار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه له خزمه‌تكردنی ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌ركی پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ستۆی ئێمه‌یه و سه‌ره‌ڕای لێكه‌وته‌كانی گه‌مارۆی ئابووری، له دابه‌شكردنی مووچه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌ر له‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌دا جوتیار عادل گوتی: حكومه‌تی هه‌رێم پێشتریش هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێراق راگه‌یاندووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كێشه و گرفته‌كان به دیالۆگ چاره‌سه‌ربكرێن.
باسی لەوەشکرد، “سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه هه‌یه، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان، رێگه‌ی گفتوگۆ بگرنه‌به‌ر، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌نجامه‌كه‌ی جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت”.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئەیلوولی 2022، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌ن، ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران، باسی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسیی عێراقی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان لە گەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراقە لە رێگەی گفتوگۆ و بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور، بە جۆرێک رێز لە سیستەمی دیموکراسی و دەنگی هاووڵاتییان بگیرێت و ئارامی و سەقامگیریی عێراق بپارێزرێت.
سەرۆک وەزیران جەختی لە گرنگیی هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان لە داکۆکیکردن لە ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی دەسکەوتە نیشتمانییەکان کردەوە . دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئارامی و سەقامگیریی لە عێراق و ناوچەکەدا دەبێت.
پاشان لە لایەن ئانۆ جەوهەر وەزیری پەروەردە بە وەکالەت و ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئامادەکارییەکانی هەردوو وەزارەت بۆ دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێی 2023 – 2022 و پێداویستییەکانی خرایەڕوو، ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، وێڕای پیرۆزبایی لە قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن کە بڕیارە لە 13ی ئەم مانگە لە قوتابخانەکان دەست پێ‌بکات.