پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازی بەریتانی دەکات 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ی ئەیلوول، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێکی سەربازی بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسن راوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و رووبەڕووبووەنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی گرووپە تیرۆریستان و گرنگی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال تاووتوێ کران.