زۆرینەی منداڵانى خانەى بێسەرپەرشتان دایک و باوکیان هەیە

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتانەوە هەوڵى داوە ئەو منداڵ و مێرمنداڵانە بگرێتە خۆ کە لە ڕێگەى کێشەى کۆمەڵایەتی و یاسایی دایک و باوک و باوانەکانیانەوە تووشى بێ سەرپەنایی بوونە و بە ناچار و بە شێوەى کاتى لەو خانانە گیرساونەتەوە.

ئاریان ئەحمەد مستەفا، وتەبێژى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى بە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، ئێستا لە هەرێمى کوردستان ٦ خانەى بێسەرپەرشتان هەیە، کە هەر یەکێک لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانى و دهۆک بە گشتى نزیکەى  ٣٠٠ کوڕ و کچى لە خۆ گرتووە و بە ڕۆژ و شەو خزمەت دەکرێن و ئەم ژمارەیەش بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە.

به‌ گوێره‌ی یاسا له‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ منداڵى بێ سەرپەرەشتى ته‌مه‌نی سفر بۆ ٤ ساڵی  وەرناگرن، هەرچەندە لە سلێمانى و دهۆک ئەمە کراوەتەوە، لە ٥ بۆ ١٨ ساڵى و بە فەرمانى دادوەر وەردەگیردرێن.

ھەواڵی زیاتر