بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سۆران ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی سەربەخۆی دابەشکردنی کارەبای سۆران لە سنوورى قەزاى ڕواندز-سۆران پێویستی بە فەرمانبەر هەیە و داوا دەكات ئەوانەی خوازیارن ڕاژەكانیان بگوازنەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتییەکە پەیوەندییان پێوە بكەن.

لە ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیى دابەشکردنى کارەباى سۆراندا هاتووە: ”ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەران لە فەرمانگە حكوومییەكان دەكەین، ئەوانەی خوازیارن ڕاژەكانیان بگوازنەوە سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان پەیوەندیمان پێوە بكەن تا دەست بكرێت بە ڕێكاری گواستنەوەیان”.

ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەم ئاگادارییە بۆ دامەزراندن نییە و تەنها بۆ گواستنەوەی ڕاژەیە، واتە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە پێشتر لەو بوارانەی خوارەوەدا دامەزراون:

-‌ بەکالۆریۆسى یاسا، کارگێڕی، ژمیریاری، کارەبا، میکانیک، کۆمپیوتەر

– دبلۆم کارەبا + میکانیک، کۆمپیوتەر، کارگێڕى، ژمیریارى، ئامادەیى پیشەییەکان و چەند فەرمانبەرێکى تر کە بڕوانامە پێوەر نابێت.

ھەواڵی زیاتر