ئەمڕۆ سێشەم بە مەبەستی پێشکەشکردنى ههماههنگى لایهنه پهیوهندیدارهكان و ئاسانکارى بۆ پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 و پتر خزمەتکردنى هاووڵاتییان، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و به ئامادەبوونى ژمارەیەک لە بەرپرسان، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لەلایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنى ئەرک و کارەکانیان، ڕایگەیاند: “لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەى زیاتر لە (60) ملیار دینار (122) پڕۆژە لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى ااااآاااا پارێزگاى هەولێر ئەنجامدەدرێت کە بەشى زۆرى ڕێگاوبان و شەقامە و گرینگى زۆریش دراوە بە کەرتى پەروەردە و تەندروستى و تۆڕەکانى ئاو و کارەبا.
ئومێد خۆشناو ڕاشیگهیاند: ئەم پڕۆژانە بەشێوەیەکى یەکسان لەنێوان شار و دەرەوەی شار لە گەڕەکە هەژارنشینەکان و کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندەکان و ئەو شوێنانە دەست پێ دەکەین كه كهمترین دهستى خزمهتگوزارییان پێگهیشتووه یان له ڕابردوودا نهتوانراوه وهك پێویست خزمهتیان بكرێت.
پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لە ئامادەکارییەکان بۆ دەستکردن بە پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 کردەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشى ڕاسپارد ئەوپەڕى ئاسانکاریی و هاوکاری و پاڵپشتیى پێشکشە بکەن و وەک یەک تیم کار بکەن لەپێناو خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر.