مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە لیزا تراس دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە لیز تراس سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا کرد.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، نووسی “دڵنیام لە ژێر سەرکردایەتیدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەریمی کوردستان و بەریتانیا زیاتر بەرەوپێش دەچن”.

ئەمڕۆ (سێ شەممە 6ـی ئەیلول) لیز ترەس وەک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەلایەن شاژنە ئێلیزابێسی دووەم بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەکەی راسپێردرا.

رۆژی یەکشەممە 5ـی ئەیلول، ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، “لیز تراس”ـیان بە سەرۆکی نوێی حزبەکەیان هەڵبژارد. بە پێی سستەمی سیاسیی بەریتانیا، سەرۆکی حزبی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، دەبێتە سەرۆکوەزیرانی وڵات. 

“لیز تراس” توانی بە بەدەستهێنانی 81 هەزار و 300 دەنگ بەسەر “ریشی سوناکی”ـی رکابەریدا (ئەو نزیکەی 60 هەزار دەنگی بەدەستهێنا) سەربکەوێت و بچێتە خانووی ژمارە 10ـی داونینگ ستریت.

ھەواڵی زیاتر