هێزێکی دیکەی عێراق رەوانەی کەرکووک دەکرێت 

بە بڕیاری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، گۆڕانکاری لە هێزە سەربازییەکانی کەرکووک و بەغدا دەکرێت و ئاڵۆگۆڕ بە ئەرکی چەند فەوجێک دەکرێت.

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی رایگەیاند، مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دەرکردووە، بۆ گۆڕانکاری لە فەوجە سەربازییەکانی بەغدا و کەرکووک دەرکردووە.

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی روونیکردووەتەوە، فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی فه‌وجی 3ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ ناحیه‌ی تاجی بۆ پارێزگای كه‌ركووك ده‌ركردووە، هه‌روه‌ها فه‌رمانیداوە بە كشانه‌وه‌ی فه‌وجی سێی لیوای 61‌ له‌ پارێزگای کەرکووکەوە بۆ ناوچه‌ی سه‌وز له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی خۆپیشاندان و پێکدادانی لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ، ‌هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لەو ناوچەیە ئەرکیان زیاتربوو، هاوکات رەخنەی ئەوەش ئاراستەی هێزەکانی عێراق کرا کە ناتوانن دۆخەکە کۆنتڕؤل بکەن.