له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دۆڵی بالیسان دژه‌ تیرۆری كوردستان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

فڕۆکەیه‌كی بێفڕۆکەوان مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە دۆڵی بالیسان دەکاتە ئامانج.

بە گوێرەی زانیارییەکانی په‌یجی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 20:10ی ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە 5ی ئەیلوولی 2022)، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردە ئامانج.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، مەفرەزە چەکدارەکەی پەکەکە لە سنووری ئیدارەی راپەڕینەوە دەرباز بوون و لە دۆڵی بالیسان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج، دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان لەو بارەوە دەستپێکردووە