ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی لیز ترەس كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆكی پارتی پارێزگاران.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تویتەر”، بڵاوی كردەوە “پیرۆزبایی لە لیز ترەس دەکەم کە بە سەرۆکی پارتی پارێزگاران هەڵبژێردرا و بوو بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا”.
هەروەها نووسیویەتی “هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکەکەیدا و چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵیدا بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییە بەهێزەکانمان و بەها هاوبەشەکانمان”.