چوار مووشەک ئاراستەی گوندێکی سنووری خەلیفان کران 

مه‌غدید ئه‌حمه‌د قایمقامی سۆران ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند مووشه‌كێك له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی تاراوه‌ له‌ سنووری شاره‌دێی خه‌لیفان كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

راشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌ی مووشه‌كه‌كان چوارن و له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی تاراوه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

گوتیشی: “تیمەکانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە، بۆ ئەوەی بزانرێت شوێنی ئاراستەی مووشەکەکان کوێیە و هۆکار چییە”.