– لە ڕێورەسمێکدا، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، قۆناخی یەکەمی پرۆژەی شەقامە ناوخۆییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، (شەقامی ٣٠ مەتریی ئەردەوان – تلکەبەر) بە گوژمەی زیاتر لە ٩ ملیار دینار، کرایەوە و خرایە خزمەت هاووڵاتییان، کە ئاسانکاریی زۆر بۆ شۆفێران دەکات و جەنجاڵیی ناو شاریش بەشێوەیەکی گشتیی کەمدەکاتەوە.
پرۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی زاخۆ، لە چەند قۆناخێک پێک دێن و لە جێبەجێکردندان.
پڕۆژەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بریتییە لە:
- نۆژەنکردنەوەی شەقام بە درێژایی ٢٠.٥ کیلۆمەتر.
- دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقام بە درێژایی ٧٧ کیلۆمەتر.
- دروستکردنی ئاوەڕۆ بە درێژایی ٧.٥ کیلۆمەتر.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢