قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پێوەری زیرەک دەست پێدەکاتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوو قۆناغی دووەمی پرۆژەی پێوەری زیرەک بۆ مالان دەست بە کارەکانی دەکات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ـی ئه‌یلوولی 2022، لە ڕاگەیەندراوێک وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە چەند رۆژی داهاتوو ٥٠٠ هەزار پێوەری زیرەک وەک قۆناغی دووەم دەست پێدەکات هیوادارین سەرجەم خەڵکی کوردستان پابەندی ئەو پێوەر زیرەکە بن و چونکە سودەکەی دوو لایەنەیە هەم بۆ خەڵک و هەم بۆ حکومەتیش.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕوونیشیکردەوە ، نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان بەستراون بەم شێوەیە:

پارێزگای هەولێر، زیاتر لە 411 هەزار.

پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە 352 هەزار.

پارێزگای دهۆک، زیاتر لە 233 هەزار.

پارێزگای هەڵەبجە، نزیکەی 33 هەزار.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە 53 هەزار.

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، زیاتر لە 92 هەزار.

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، زیاتر لە 68 هەزار.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، زیاتر لە 51 هەزار.