ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دووپاتیده‌كاته‌وه‌ سوورن  له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی و ئیداری بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی جێبه‌جێبێكردنی كامێرای چاودێری تیژڕه‌وی.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ـی ئه‌یلوولی 2022، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی لــه‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لێدوانی رێباز نه‌جات محه‌ممه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی دانانی كامێرای چاودێری تیژڕه‌وی هیچ كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌ سه‌باره‌ت به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی دانانی ئه‌و جۆره‌ كامێرایانه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، رێباز نه‌جات محه‌ممه‌د ته‌نیا فه‌رمانبه‌ری ئه‌نجوومه‌نه‌ نه‌ك ئه‌ندام، بۆیه‌ وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌موو رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ فه‌رمانبه‌ری ناوبراو ده‌گرینه‌به‌ر.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا سوورین له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی و ئیداری بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی جێبه‌جێبێكردنی كامێرای چاودێری تیژڕه‌وی پۆینت تۆ پۆینت.  

ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌كاتێكدایه‌، رێباز نەجات، جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیا (ئێرلی فیوچەر) بۆ دانانی كامێرای دیاریكردنی تیژڕەوی رایگه‌یاند، ئێمە بەردەوامین لەسەر كارەكانمان، پابەندین بەو گرێبەستەی هەمانەو گرێبەستەكەشمان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆیە و، هیچ نووسراوێكمان لەلایەن ئەوانەوە بەدەست نەگەیشتووە بۆ راگرتنی.