هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

32 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی 845 ملیۆن دینار لە دهۆک جێبەجێ دەكرێن 

بە مەبەستی پەرەپێدانی شاری دهۆك لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە، لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك گوژمەی 845 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی 32 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری خەرج دەكرێت.
پرۆژەكان بریتین لە دروستكردنی پارك و قیڕتاو و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵان و دروستكردنی دیواری پاڵپشت و چەند پرۆژەیەكی دیكە و ئێستا دەست بە كاركردن تێیاندا كراوە، كە كەوتوونەتە سنووری شارەوانییەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی دهۆك.
پرۆژەكان كاریگەریی زۆر باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی پرۆژەكانی شاری دهۆك دەبێت و هاوكات دەبنە هۆی بەخشینی سیمایەكی جوانتر بە شاری دهۆك.