چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ 

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاکم فەرھاد حاتەم سەرۆکی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی-م  بیست.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان